هانا؛ لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سەدان هاووڵاتیی کورد لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە دژی کوشتنی”مەهسا ئەمینی” لەلایەن حکوومەتی ئیران،بە سەدان کەس دەستبەسەروبریندار بوون و دەیان هاووڵاتیش گیانیان لە دەست داوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە۳ی نوامبری۲۰۲۲، ناسناوی ۱۸شارۆمەندی دیکەی دەستبەسەرکراو لەلایەن ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بەم شێوەیە پشتڕاستکرایەوە.
۱- سەید هادی بەهمەنیار خەڵکی پیرانشار
۲- خالق هوشیار خەڵکی پیرانشار
۳- وەحید موسەوی، هونەرمەندی خەڵکی خوڕەم ئاباد
۴- پشتیوان ئەلیاسی خەڵکی سەرپۆل زەهاو
۵- مەیسەم فەرامەرزی خەڵکی سەرپۆل زەهاو
۶- شایان وەیسی خەڵکی کرماشانەوە
۷- ئیلیاس سولەیمانی، تەمەن ۱۷ ساڵ، خەڵکی سەقز
۸- محەممەد ساعد، تەمەن ۲۸ ساڵ، خەڵکی سنە
۹- عادل ئیمامی خەڵکی کامیاران
۱۰- ئەمیر مەحمودی تەمەن۱۷ساڵ خەڵکی مەهاباد
۱۱- سینا فاتحی، تەمەن۲۱ساڵ، خەڵکی بوکان
۱۲- سینا غەفاری تەمەن۲۷ساڵ خەڵکی سنە
۱۳- ماردین قوربانی خەڵکی مەریوان
۱۴- فەرهاد محەمەدیان خەڵکی مەهاباد
۱۵- مەتین مەنسووری خەڵکی سنە
١٦- مێهدی مستەفازادە خەڵکی ورمێ
١٧- ئارمان سەمەدیپوور تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی ورمێ
۱۸- فەرجەم میروەند، تەمەن ۳۵ ساڵ، خەڵکی لوڕستان
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە مەتین مەنسووری بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار بووە و لە نەخۆشخانەی کەوسەر سنە لە ژێر چاودێری پزیشکی دابوە کە دەستبەسەر کراوە.
جێگەی ئاماژەیە:تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو هاووڵاتیانە نییە.