هانا: رۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (١١ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، شارۆمەندیکی بەندکراوی کورد بە ناوی ئومید شادیخا (هێدی) خەڵکی ئاوایی “سینگان” لە ناوچەی شنۆ بە دانانی بارتمەی ٣٠٠ میلیۆن تمەن تا کۆتایی پڕۆسەی لێکۆڵینەوە لە پەروەندەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە ناوبراو رۆژی چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژی ئەمساڵ (٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) وێڕای شارۆمەندێکی تر بە ناوی شێرزاد ئیسماعیلی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە سەرەڕۆیانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار رەوانە کرابوون.
هەروەها هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردبووە سەر ماڵەکەیان و کەلوپەلەک و ماڵەکەیان پشکنیبوون.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئومید شادیخا (هێدی) بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا روون نییە.