هانا؛ ڕۆژی دووشەممە “١٧ی ئۆکتۆبری٢٠٢” خوێندکارێکی تەمەن ۱۷ ساڵ بە ناوی” کیان هاشمی” خەڵکی سەقز لە قوتابخانەی” ئاوینی” لە گەڕەکی شەهرەک دانشگاەی سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
شایانی باسە هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئەم خوێندکارە ئازارو ئەشکەنجەیان داوە.