هانا: رۆژی هەینی ١١ی خرمانانی ١٤٠١ شارۆمەندێکی کورد بە ناوی مادیح مرادی تەمەن ٤١ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “سەرهویە” لە ناوچەی سنە، بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە کاتژمێر ٤ی بەیانی هەینی ١٣ی بەفرانباری ١٣٩٨ هەڵیانکوتابووە سەر ماڵی مادیح مرادی و وێڕای شکاندنی دەرکای ماڵەکەیان و چوونە ژوور بە شێوەی نایاسایی، ناوبراویان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستبووە و دواتریش پاش دوو مانگ ئازادیان کردبوو.
شایانی باسە ناوبراو لە مانگی گەلاوێژی ١٣٩٢شدا لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و لە دادگای ئینقلاب بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە حزبێکی کوردستاندا" ٢ ساڵ بەندکرانی بە شێویە هەڵپەسێردراو بە سەردا سەپابوو.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، هۆکاری گرتنی ئەمجارەی مادیح مرادی بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا روون نییە.