هانا؛ ڕۆژی شەممە “٢٢ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢” چالاکێکی ژینگە پارێز بە ناوی “جەماڵ ئەسەدی” خەڵکی سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هەروەها لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم ڕاپۆرتە؛ دوو حەوتو لەمەو بەر وەرزش وان و ڕاهێنەری تیپی نەتەوەیی موی تای بە ناوی "سەید بەهمەن ڕەزەوی" خەڵکی سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ئیدارەی وەرزشی لاوان دەستبەسەر کراوە.
تا کاتی ڕاگەیەندنی ئەم هەواڵە لە بارودۆخی ئەم شارۆمەندانە هیچ زانیاریەک لە بەر دەستا نیە.