هانا: رۆژی سێشەممە ١٥ی خرمانای ١٤٠١، دوو چالاکی ژینگە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.
بەپێی ئەم راپۆرتە ناوی ئەم دوو شارۆمەندە مەهدی نەورۆزی و ئارام ساڵحی پوور خەڵکی بانە راگەیەندراوە و هەرکیان بە دانانی بارمتە و بە شێوی کاتی لە گرتووخانەیەکی ئەمنی سنە ئازاد کراون.
شایانی باسە مەهدی نەورۆزی و ئارام ساڵحی پوور ٢٠ی پووشپەڕ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حزبێکی کوردی نەیاری حکومەتی ئیسلامی ئێران بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرابوون.
جێگای ئاماژەیە ئەم دوو شارۆمەندە لە ماوەی بەندکرانیاندا لە هەر جۆرە مافێکی ئینسانی خۆیان وەک مافی پارێزەر بێبەش کراون.