ئاشکرابوونی ناوی نۆ بەندکراوی تر  

هانا: لە ئەنجامی خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییەکاندا کە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی بەڕێوەچوون، لە رۆژانی رابردوودا سەدان شارۆمەندی دیکەی کورد دەستبەسەر کراون. رۆژی شەممە ٢٣ی رەزبەری ١٤٠١، ناوی نۆ کەسی تر لە بەندکراوان بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاشکرا بووە. 

لە خوارەوە ناوی ئەم بەندکراوانە بڵاودەکەینەوە: 

١.سەلام شەهدی، مامۆستای خوێندنگەکانی پیرانشار 
٢. ڕەزا سۆهرابی چقابلکی چالاکانی مەدەنی، کرماشان 
٣. رۆستەم ئیبڕاهیمی، کامێران 
٤. پەری خدری چالاکی مەدەنی، بانە 
٥. ئەسعەد ڕەزایی خەڵکی ئاوایی "سەراوقامیش" لە ناوچەی سنە 
٦. ئازاد بەهرامی، پاوە 
٧. سجاد خانی خەڵکی ئیلام و نیشتەجێی تاران 
٨. بەختیار قۆڕغانی، شنۆ 
٩. سەید ماهان حسێنی، سەقز 

شایانی باسە، تا ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی بەندکرانی ئەم شارۆمەندانە لەبەردەستدا نییە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular