ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی سێشەممە ۲٤ی جۆزەردانی ۱٤۰۱ هەتاوی (۱٤ی ژوئەن ۲۰۲۲) “ئێرشاک ڕەئووف گۆنبەدی” تەمەن ٤٥ ساڵ و چالاکی مەدەنی، ئەندازیاری ئاوەدانکاری و خوێندکاری کارناسی مێژوویی زانکۆی تەورێز، خەڵکی ئاوایی “گۆنبەد” سەر بە ناوچەی “سۆماوبرادۆست”ی ورمێ لە لایەن ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامییەوە لە ورمێ دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ هیچ بڕیارێکی قەزایی ئەم شارۆمەندەیان گرتووە.
تا کاتی ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە لە هۆکاری گرتن و هەروەها شوێن و جێگا و تۆمەتگەلێک کە خراوەتە پاڵ ئێرشاک ڕەئوف گۆنبەدی هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.