هانا: رۆژی چوارشەممە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٠ – (٣٠ی ژوئەنی ٢٠٢١)، بەندکراوێک لە بەندیخانەی ورمێ مانی لە خواردن گرتووە.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "داود جەباری" خەڵکی شنۆ راگەیەندراوە.
بەپێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوون، ناوبراو بۆ ناڕەزایەتی بە چارەنووسی نادیاری خۆی، گوێ نەدان بە داواکارییەکانی، خۆتێنەگەیاندن و جواب نەدانەوە بە داوای کەم کردنەوە سزاکەی، مانی لە خواردن گرتووە.
شایانی باسە، ناوبراو ساڵی ١٣٩٦ لە وڵاتی ئەفغانستان بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گورووپێکی سەلەفیدا دەستبەسەر و ساڵی ١٣٩٨ دابوویانەوە بە دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران. دواتر دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ورمێ ١٨ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپاندبوو.