هانا: کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی سەردەشت بە ناوی “فەرزانە محەممەدی” بە هۆی گوشاری بنەماڵەکەی بۆ بەشوودانی زۆرەملی، هەوڵی داوە کۆتایی بە ژیانی بێنێ.
بەگوێرەی راپۆرتێک بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هاتووە، ناوبراو ئێستا لە نەخۆشخانەی سەردەشت لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.
جێی ئاماژەیە جگە لە بێکاری و هەژاری و هەڵاواردنی رەگەزی، کولتووری پیاومەزنی و پشتیوانی یاسایی لەم کولتوورە لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی ژنانە لە کوردستان و ئێران.