هانا: رۆژی چوارشەممە ٢٩ی گوڵانی ١٤٠٠ – (١٩ی مەی ٢٠٢١)، ژنێکی تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی مەریوان هەوڵی داوە کۆتایی بە ژیانی بێنێ.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "س . ص" ٢٥ ساڵ و خەڵکی مەریوان راگەیەندراوە.
بەپێی راپۆرتێک کە بۆ هانا هاتووە، ئەم شارۆمەندە کوردە لە سەر پردێکەوە خۆی فڕێداوەتە خوار و بە توندی بریندار بووە.
شایانی باسە، ناوبراو دوای ئەوەی گەیاندوویانەتە نەخۆشخانە لە مەرگ رزگاری بووە.