سەقز: کوژرانی کچێکی تازەلاو 

هانا: رۆژی یەکشەممە ١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ بەرامبەر بە ٤ی ئاوریلی ٢٠٢١، کچێکی تازەلاو لە سەقز لە لایەن زڕدایکییەوە کوژرا. 

ناسنامەی ئەم کچە تازەلاوە "زەهرا میرخانی" کچی حەبیب میرخانی خەڵکی زەنجان و دانیشتووی سەقز راگەیەندراوە. 
بە وتەی یەکێک لە دراوسێکانی ئەم بنەماڵەیە، ئەو ژنە تا توانیوێتی لە "زەهرای" داوە و دوایە لە نهۆمی سێیەمی بینای ماڵەکەیانەوە فڕێیداوەتەخوار. ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی هەر دوو دەست و لاق و شەویلکەی زەهرا تێکشکێ و تووشی کوتان و شڵەقانی مێشک ببێ. 
زەهرا دوای ئەوەی شەوێک لە نەخۆشخانەی سەقز ماوەتەوە، رەوانەی تەورێز کراوە بەڵام بە هۆی کاری بوونی برین و شکستەکانی سکلێتی لەشی گیانی لەدەستداوە. 
لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە باقی منداڵانی تری ئەو بنەماڵەیە لەلایەن زڕدایک و باوکیانەوە توندوتیژییان لەگەڵ دەکرێ و لێیان دەدرێ بەڵام یاسا لەمبارەوە یەخەی نەگرتوونەوە. 
شایانی باسە توندوتیژی لە ڕادەبەدەر دژی منداڵان و گوێنەدان و پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان لە ئێران، لەو راپۆرتانەیە رۆژانە و بەردەوام دەگاتە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا و بەداخەوە ئاماری ئەم رووداوانە روو لە هەڵکشانە. هۆکاری سەرەکی ئەم رووداوانەش نەبوونی پەروەردەیەکی ئەمڕۆیی، هەژاری و گوشارە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانە کە دەرکرێ لە ئاکامی سیاسەتی بەڕەوەبردنی کۆمەڵگاوە سەرچاو بگرێ و لەوانەیە لە داهاتوودا ئاکامی زۆر دڵتەزێن و قەرەبوونەکراوەی لێ بکەوێتەوە.
بۆ وێنە لەم هەواڵەدا کە راپۆرتەکەی پێتان راگەیەندراوە، باوکی "زەهرا" ئەفسەری هێزی ئینتزامییە. یانی هاوسەری تاونبار خۆی بەرپرسی بەڕێوەبردنی یاسایە، هەروەها راپۆرتی زۆر دەقیق و جێ باوەڕ هاتووە کە گەلێک جار ئەو باوکەش منداڵەکانی خۆی ئەشکەنجە و ئازار داوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular