بەگوێرەی راپۆرتێک کە لە سەقزەوە هاتووە، رۆژی پێنجشەممە ٢٣ی گوڵانی ١٤٠٠ – (١٣ی مەی ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد بە ناسنامەی “پەیمان جیهانی” لە بڵواری ئەرتەش لە سەقز بە چەقۆ هێرشی کراوەتە سەر و بریندار بووە و ئەمڕۆ شەممە ٢٥ی گوڵان گیانی لەدەستدا.
بەپێی راپۆرتەکە، ئەم رووداوە دوای دمەقاڵەیەک لە کاتی ترافیکدا ساز بووە. کارناسان لە سەر ئەم باوەڕەن، گوشاری ئابووری و بێکاری لە کوردستان، بووەتە هۆی تەشەنە سەندن و زیاد بوونی توندوتیژی لە ئێران و بە هۆی ئەوەی رێژەی بێکاری لە کوردستان لە هەموو بەشەکانی ئێران پترە ئەم رووداوانە زیاترن.