هانا؛ ئەمڕۆ چوارشەممە ۷ی ژوئن ۲۰۲۲ ژنێک بە ناوی “سەرگوڵ ئەکبەری” بە دەستی هاوسەرەکەی بە ناوی ” عرفان قادری” کوژراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ بکوژ بە چەکی سارد دەستی داوەتە کوشتنی هاوسەرەکەی و دەس بە جێ لە شوێنی تاوان دوور کەوتوەتەوە.
عرفان قادری و سەرگوڵ ئەکبەری خاوەنی سێ منداڵو دانیشتوی گەڕەکی حەسەن ئاوای شاری سنە بوون.
هاوکارانی هانا ڕایاندگەیاندوە کە پێشتر سەرگوڵ ئەکبەری چەندین جار لە لایەن هاوسەرەکەیەوە توندوتیژی بەرانبەر کراوە.