رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (٤ی دیسامبری ٢٠٢٥) شارۆمەندێک بە ناوی شۆڕش سەرروتی تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی ئاوایی “نلیوان”ی سەر بە شاری شنۆ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپاوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە هانا گەیشتووە، ئەم شارۆمەندە بە بەکارهێنانی توندوتیژی لە ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە.
هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤(٣ی دیسامبری ٢٠٢٥) شارۆمەندێکی تر بە ناوی سەید ئیسماعیل سەید مەحمودیان تەمەن ٤٥ ساڵ، خێزاندار باوکی سێ منداڵ و کارمەندی جەهادی کشاوەرزی، خەڵکی شنۆ، لە لایهن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپاوە لەم شارە دەستبەسەر کراوە.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
