بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی سێشەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤، لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆڵبەرێک لە سنووری “ئەشتەرئاوا”ی سەر بە قەزای نەنوری شاری بانە بە سەختی بریندار بووە .
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا “بەهرام میک” تەمەن ٣٥ ساڵ ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ ، خەڵکی ئاوایی “میک”ی سەر بە قەزای سەرشیوی سەقز و دانیشتووی ترخاناوای بانە ، سەلمێنراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە حاڵێکدا تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە کە هیچ جۆر بارێکی پێنەبووە .
سەرچاوەکە هەروەها زیادی کرد ؛ ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی بانە ڕاگوێزراوە بەڵام بە هۆی سەختی برینەکانیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی شاری سەقز کراوە .