سزای ١٤ ساڵ زیندان بۆ سامان قادری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ورمێ

بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، سامان قادری، هاووڵاتی ٣٧ ساڵە خەڵکی ورمێ، لە مانگی ڕێبەندانی ١٤٠٤ەوە تا ئێستا دەستبەسەرە. ناوبراو لە تاران لەلایەن هێزەکانی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و دوای تێپەڕاندنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، بۆ زیندانی گەورەی تاران گواستراوەتەوە.

سامان قادری یەکێکە لەو هاووڵاتییانەی لە دۆسییەی پەیوەندیدار بە ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار لە لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر ئیمان ئەفشاری لێکۆڵینەوەی بۆ ئەنجام دراوە.

بە بڕیاری ئەم لقە کە ڕۆژی سێشەممە ٣ی خەرمانانی ١٤٠٥ بە سامان قادری ڕاگەیندراوە، ئەو بە تۆمەتی «کردەوە دژی ئاسایشی نیشتیمانی» بە ١١ ساڵ و بە تۆمەتی «سووکایەتی بە پیرۆزییەکان» بە سێ ساڵ زیندان مەحکوم کراوە، کە کۆی سزاکەی دەبێتە ١٤ ساڵ زیندان.

سامان قادری ناڕەزایەتیی خۆی بەرامبەر بڕیاری دەرچوو دەربڕیوە و داوای پێداچوونەوەی دۆسیەکەی لە قۆناغی پێداچوونەوەی دادوەری کردووە. تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەنجامی پێداچوونەوەکە دیار نییە و سامان قادری هێشتا لە زیندانی گەورەی تاراندا راگیراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین