دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی محەممەد ئیبراهیم‌کیا، شارۆمەندی خەڵکی شنۆ

بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی خەرمانانی ١٤٠٥، محەممەد ئیبراهیم‌کیا ناسراو بە «موحسن گورگە» خەڵکی شنۆ، دەستبەسەر کراوە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک دەربارەی دەزگای دەستبەسەرکەر، شێوە و شوێنی دەستبەسەرکردن و شوێنی راگرتنی ناوبراو نییە.

هەروەها هۆکار و تۆمەتی دەستبەسەری محەممەد ئیبراهیم‌کیا ، دیار نییە و هیچ زانیارییەک دەربارەی دەستگەیشتنی بە پارێزەر و مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەی نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین