بە پێی ئەو زانیارییانەی کە به هانا گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٥، شارۆمەندێک بە ناوی کەریم رەسوڵی، خەڵکی ئاوایی “ئیندرقاش”ی سەر بە شاری مەهاباد، ئەندامی ئەنجومەنی ئاوایی ئیندرقاش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە شەقامێکی شاری مەهاباد ئەم شارۆمەندەیان دەستبەسەر کردووە.
تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.
