بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، بەرەبەیانی دووشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٥، هێمن مەنیجە کوڕی ئەحمەد، خەڵکی بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم شارۆمەندە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر کراوە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن و پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی، بێبەش کراوە.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ هێمن مەنیجە هیچ جۆرە زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.
