دەستبەسەرکرانی ئەمیر سلێمانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە، بەرەبەیانی شەممە ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٥، ئەمیر سلێمانی تەمەن ٤٤ ساڵ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ، خەڵکی ئاوایی “خوڕخوڕە”ی سەر بە ناوچەی شاروێران لە مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە و بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەریان کردووە.
ئەمیر سلێمانی لە ئەندامانی بنەماڵەی چالاکانی سیاسی دەرەوەی وڵاتە و دەبێتە برای حسام سلێمانی چالاکی سیاسی دانیشتوویی دەرەوەی وڵات.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.
هەروەها ئەو لە کاتی دەستبەسەرکرانیەوە تا ئێستا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر. پەیوەندی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین