دەستبەسەرکرانی یونس حەسەن خان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە لە بۆکان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ پوشپەڕی ١٤٠٥، شارۆمەندێک بە ناوی یونس حەسەن خان خەڵکی ئاوایی ئیبراهیم ئاوای سەر بە شاری بۆکان، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو شارۆمەندە لە کاتی ئاودێری مەزراکانی لە ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان، لە نێوان ئاواییەکانی ئیبراهیم ئاوا و رەحیم خان، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە بە بەکارهێنانی توندوتیژی و بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر کراوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ جۆرە زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە، لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین