بانگ کردن و هەڕەشە لە شارۆمەندان لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە بە هۆی دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ کەسوکاری گیانبەختکردووانی هێرشی موشەکی سەر کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

بەپێی ئەو هەواڵانەی بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هاتوون، دوای هێرشی موشەکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بارەگای کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و گیانبەختکردنی ٩ پێشمەرگەی ئەم حزبە، دامودەزگا ئەمنییەکان ژمارەیەک هاووڵاتییان بەهۆی بڵاوکردنەوەی وێنەی گیانبەختکردووان یان دەربڕینی هاوخەمی بۆ بنەماڵەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بانگ کردووە یان لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە هەڕەشەیان لێ کردوون.

ڕاپۆرتەکان دەرخەری ئەوەن کە دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی تەنانەت بڵاوکردنەوەی پەیامی سەرەخۆشی و دەربڕینی هاوخەمی بۆ بنەماڵەی گیانبەختکردووان قبوڵ ناکەن و بە بانگ کردن و هەڕەشە لە هاووڵاتییان،  هەڵسوکەوتی ئاشتیخوازانە و لەم جۆرە بە تاوان دەزانن.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین