ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی سێشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٥، کەماڵ پیرانپوور، تەمەن ٤٣ ساڵ، خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، هێزە ئەمنییەکان بە هەڵکووتانە سەر ماڵیان، بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی ئەم شارۆمەندەیان دەستبەسەر کردووە.
شایانی باسە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی و دەزگای دەستبەسەرکەر بڵاونەکراوەتەوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا جەخت دەکاتەوە لەسەر پێویستی ڕەچاوکردنی بنەماکانی دادپەروەری و هەروەها داوای ڕوونکردنەوەی خێرا لە دۆخی جەستەیی و دەروونی، ڕاگەیاندنی شوێنی ڕاگرتن، دڵنیابوون لە دەست گێشتن بە پارێزەری هەڵبژێردراو و دیداری بنەماڵەکەی بە ڕەچاوکردنی تەواوی مافە یاساییەکانی کەماڵ پیرانپوور دەکات .
