دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی سەردار ئوستادئەحمەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد

​بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، بەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٥، سەردار ئوستادئەحمەدی، کوڕی کەمال، خەڵکی مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

​بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی سەرەڕۆیانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەستبەسەریان کردووە. لەگەڵ تێپەڕبوونی ڕۆژێک بەسەر دەستبەسەرکردنیدا، بنەماڵەکەی هێشتا هیچ زانیارییەکیان لەسەر شوێنی ڕاگرتن و دۆخی ناوبراو نییە و بەدواداچوونەکانیان بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی تا ئێستا ئەنجامێکی نەبووە.


بە گوێرەی زانیارییە بەردەستەکان، تا ئێستا هیچ چەشنە زانیارییەکی فەرمی سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان یان شوێنی ڕاگرتنی سەردار ئوستادئەحمەدی بڵاو نەکراوەتەوە. هەروەها هیچ زانیارییەک لەسەر دەستڕاگەیشتنی بە پارێزەر، ئەگەری پەیوەندیکردن یان چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و بەهرەمەندبوونی لە مافە یاساییەکانی تری لەبەر دەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین