میدیا فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامی هەواڵی دیاریکردنی غولام حوسێن موحسێنی ئەژەیی، بە بڕیاری موجتەبا خامنەیی، وەک سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەرییان ڕاگەیاند. بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە موجتەبا خامنەیی تەنانەت بەشداری لە ڕێورەسمی ئەسپەردە کردنی باوکیدا نەکرد و هیچ ڕوونکردنەوەیەکیش لەمبارەیەوە بڵاو نەکراوەتەوە.
موحسێنی ئەژەیی کە لە مانگی پوشپەڕی ١٤٠٠ەوە سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریە، یەکێک لە بەدناوترین بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیە لە بواری پێشێلکاری مافی مرۆڤ و لە لایەن رێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە بە هۆکاری ڕۆڵی لە سەرکوتی ئازادی ڕادەربڕین، ڕووبەڕووبوونەوی خۆپێشاندەران، چالاکوانانی مەدەنی، ڕۆژنامەنوسان، جێبەجێ کرانی سزای سێدارە لە دۆسیە سیاسی و ئەمنییەکان و گوشار خستنە سەر ژنان و کەمینە نەتەوەیی و ئایینیەکان، وەک یەکێک لە پێشێلکارانی مافەکانی مرۆڤ ناسراوە.
ئەو بە هۆی ڕۆڵی لە پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ساڵی ١٣٨٩ خرایە لیستیسزاکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە و هەروەها لە ساڵی ١٣٩٠ خرایە لیستی سزاکانی یەکێتی ئەوروپاوە.
