دەستبەسەرکردنی گەنجێکی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، «ئاتیلا عەبدی»، گەنجی خەڵکی شاری جوانڕۆ لە پارێزگای کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان، ئەم هاووڵاتییە دوای دەستبەسەرکردنی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تا ئێستا هیچ جۆرە زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن و بارودۆخی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک بەدەست نەگەیشتووە.
شایانی باسە ئاتیلا عەبدی پێشتریش سابەقەی دەستبەسەرکردنی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە هەبووە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین