گیانلەدەستدانی عاتفە میرزایی بە تەقەی هێزە لباس شەخسییەکان لە قەزوین

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، عاتفە میرزایی، هاووڵاتیی ٢٩ ساڵەی خەڵکی سنە و خوێندکاری زانکۆی نێودەوڵەتیی قەزوین، شەوی ١٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە لباس شەخسییەکان لە شاری قەزوین گیانی لەدەست داوە.

بەپێی زانیارییەکان، چەند کەسی دەمامک پۆش بە ئۆتۆمبێلێکی پژۆ ٤٠٥ دەکەونە دوای ئۆتۆمبێلی عاتفە میرزایی و سێ هاوڕێی دیکەی . بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرنشینەکانی ئەو ئۆتۆمبێلە بێ ناساندنی یاسایی خۆیان و بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک، تەقەی ڕاستەوخۆیان بۆ ئەو ئۆتۆمبێلی ئەم چەند کەسە کردوە .

بەپێی ئەو زانیارییانەی بۆ هانا هاتووە ، لە ئەنجامی ئەم تەقەکردنەدا گوللەیەکی جەنگی بە پشت و کەمەری عاتفە میرزایی کەوتووە و بەهۆی ئەوەوە گیانی لەدەست داوە.

سەرچاوەی ئاگادار بە هانا ڕاگەیاندووە کە ئەو کەسەی کە تەقەی کردووە ، یەکێک بووە لە هێزەکانی سپای پاسداران. هەروەها، بەدواداچوونە یاسایییەکانی بنەماڵەی ئەم خوێندکارە کوردە لە دەزگاکانی دادوەری، لە کۆتاییدا بووەتە هۆی ناسین و مەحکوومکردنی ئەو کەس یان کەسانەی بەرپرسیاری ئەم ڕووداوە بوون.

بەپێی بنەما یاسایییەکان، بەکارهێنانی چەکی گەرم لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە پێویستی بە پابەندبوون بە ڕێوشوێنی یاسایی هەیە، لەوانە دڵنیابوون لە ناسنامە، ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و ڕەچاوکردنی بنەمای گونجاو لە بەکارهێنانی چک . بەپێی زانیارییە بەردەستەکان، ئەم ڕێکارانە لەم دۆسیەدا ڕەچاو نەکراون.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین