ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، حوکمی سێدارەی دوو بەندکراوی خەڵکی کرماشان، بە ناوەکانی «سامان ئیبراهیمی» (نازی سەرۆنەیی) تەمەن ٣٢ ساڵ و «عەلی شەهبازی» تەمەن ٢٧ ساڵ، لە زیندانی ناوەندیی کرماشان (دیزڵئاوا) جێبەجێ کرا.
بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، ئەم دوو بەندکراوە پێشتر لە دۆسیەی جیادا بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر و پاشان لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.
