بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆماری ئیسلامی حوکمی لەسێدارەدانی ئەمیر عەلی میرجەعفەری لە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە یەکی گوڵانی ١٤٠٥، دوای پەسەندکردنی لەلایەن دادگای باڵاوە جێبەجێ کراوە.
بەپێی وتەی دەزگای دادوەری، ناوبراو لە پەیوەندی لەگەڵ پەروەندەی ئاگریدانی مزگەوتی «جامعی قلهک» بە تۆمەتەکانی وەک «هاوکاری لەگەڵ موساد» و بەشداری لە چالاکییە «دژ بە ئاسایش»ەکان تاوانبار کراوە. لە ڕاپۆرتی بڵاوکراوەدا هەروەها هاتووە کە میرجعفری لە دانپێدانانەکانی خۆیدا ئاماژەی بە بەشداری لە ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ کردووە.
لە هەمان کاتدا، ناوەندی ڕاگەیاندنی دەزگای دادوەری ڕایگەیاندووە کە لە پەروەندەی جیاواز لە دوو پارێزگا، ٢٢ کەسی دیکەش بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ دوژمن» بە سزای زیندان مەحکوم کراون
