ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کرایەوە کە زیاتر لە ٣٢ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک بە ناوی “شەهرام قەباڵ” خەڵکی شاری مەهاباد و دانیشتووی شاری میاندوئاب تێدەپەڕێت، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا لە دۆخێکی نادیاردایە و چارەنووسی بە ناڕوونی ماوەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ڕایگەیاند کە دوای بەدواچوونەکان لە دادگای جێگری دادستانی (دادیاڕی سێهەم) حجت‌الاسلام یەزدانی، بە بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە ڕاگەیەنراوە کە بۆ ئاغای قەبال بڕیاری دەستبەسەرکردنی دوو مانگ دەرچووە و چارەسەری پەروەندەکەی دوای تەواوبوونی ئەم ماوەیە دیاری دەکرێت.

ئەم سەرچاوەیە هەروەها زیادیکرد کە پەروەندەی شهرام قەبال بۆ دادگا نێردراوە، بەڵام ڕەوتی لێکۆڵینەوە و دادگایی کردن پڕە لە ناڕوونی و بە پێی هەندێک داواکاری، پێش تەواوبوونی قۆناغەکانی دادگایی یان پێش ئەنجامدانی دادگای کۆتایی، بڕیارێک لەسەر پەروەندەکە دراوە.

شهرام قەبال، ساڵی ١٣٥٧ لەدایکبووە، هاوسەرگیری کردووە و باوکی دوو منداڵە.

ئەو لە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بێ ئەوەی بڕیاری دادگایی پێشکەش بکرێت، لە ماڵی خۆی دەستبەسەر کرا و پاشان بۆ زیندانی میاندوآب گوازراوەتەوە.

پێویستە بگوترێ، لەدوای دەستگیرکردنیەوە، لە هەموو مافە سەرەتاییەکانی بێبەش کراوە، لەوانە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و توانای پەیوەندیکردن و سەردانی بنەماڵەکەی.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین