ڕاگوێزانی مەنسور عەبدوڵڵازادە بۆ بەندیخانەی نەغەدە دوای کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، مەنسور عەبدوڵڵازادە تەمەن ٤١ ساڵ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ، خەڵکی ئاوایی خەلیفانی سەر بە شاری نەغەدە، دوای کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتووخانەیەکی ئەمنییەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی سەرەڕۆیانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە و لەگەڵ دەستبەسەر کردنی دەستیان بە سەر مۆبایلەکەشیدا گرتووە.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین