ڕاپۆرتی تایبەتی هانا سەبارەت بە بارودۆخی پەناخوازانی ئەفغانستان لە ئێران

ژیان لە نێوان شەڕ، دیپۆرتکردنەوە و تۆمەتبارکردندا

بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست دوای ٤٠ ڕۆژ لە شەڕ، مەترسی لەسەر پەناخوازان و کۆچبەرانی ئەفغانی لە ئێران کۆتایی نەهاتووە. هەروەها لەم شەڕەدا ئەفغانییەکان لە ئێراندا نەک هەر بە دەست هێرش و نائەمنی، بەڵکو بە هۆی فشارە ئەمنییەکان و ترسی گرتن و مەترسیی دیپۆرتکردنەوەش زەرەرمەند بوون و زیانیان بەرکەوتووە.
لەو ڕۆژانەی کە شارەکانی ئێران بوونە ئامانجی هێرشەکان، هێشتا زۆرێک لە ئەفغانییەکان لە دۆخێکدا دەژیان کە پشکنین و ترس لە تۆمەتبارکردن و نیگەرانییەکان لە گەڕاندنەوەیان بۆ ئەفغانستان بەشێک بوو لە ژیانی ڕۆژانەیان.

هانا ڕایدەگەینێت کە بۆ ئەم دانیشتووانە شەڕ تەنیا بە مانای بۆردومان نەبووە، بەڵکو ژیان لە ژێر سێبەری شەڕ و ستەمیشدا بووە. لەم نێوەندەدا پرسی فاتمیون کەشێکی نەرێنیشی لە دژی ئەفغانییەکان سازداوە. کۆماری ئیسلامی ساڵانێکە بەشێک لە پەنابەرانی ئەفغانستان بۆ مەبەستی سەربازی خۆی بەکار دەهێنێت، بەڵام ئەم ڕاستییە هەرگیز ناتوانێت ببێتە بیانوویەک بۆ پشتگوێخستنی مافەکانی ملیۆنان ئەفغانی دیکە. نابێت هیچ دانیشتووانێک بەهۆی کردەوەکانی گروپێکەوە بەکۆمەڵ ڕووبەڕووی گومان، هەڵاواردن، یان بێبەشی ببنەوە.
لە ڕوانگەی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتییەوە، شەڕ و بارودۆخی ئەمنی ڕێگە بە دەرکردنی بەکۆمەڵ و فشاری زیاتر بۆ سەر پەنابەران نادات. ئێران هەروا پابەندە بە ڕێزگرتن لە پرەنسیپەکانی نەگەڕانەوەی زۆرەملێ، جیاکاری نەکردن و پێویستە مافی دەستڕاگەیشتن بە پاراستنی یاسایی ڕچاو بکات.

هەر لەو ماوەیەدا کۆمیسیاری باڵای UNHCR هەروەها ڕاپۆرتی زیادبوونی ژمارەی گەڕانەوەی ئەفغانستانیەکان لە ئێران و پێویستی بەپەلەیان بۆ پاراستن، تۆمارکردن، ڕاوێژکاری و هاوکاری یاسایی ڕاگەیاندووە.
هانا نیگەرانی جیددی لە بارەی دۆخی پەنابەران و کۆچبەرانی ئەفغانستان لە ئێران دەردەبڕێت. ئەفغانییەکان نابێت لە یەک کاتدا ببنە قوربانی شەڕ و سیاسەتی ئەمنی و توڕەیی گشتی. مافەکانی ئەوان سەربەخۆیە لە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی و سەربەخۆیە لە کردەی گروپەکانی وەک فاتمیان.
لەم دۆخەدا پشتیوانی گشتی گرنگە. داوا لە هەموو تاکەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکرێت کە ئیمزا لەسەر داواکارییەک بکەن کە لەلایەن هەندێک لە چالاکانی ئەفغانستانەوە ئامادەکراوە بۆ پشتیوانیکردن لە مافی پەنابەران و کۆچبەرانی ئەفغانستان لە ئێران:
بۆ واژۆکردنی ئەم داواکارییە، تکایە کلیک لێرە بکە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین