بەیانی زوو ڕۆژی شەممە ١٥ی خاكەلێوەی ١٤٠٥، حوکمی لەسێدارەدانی دوو زیندانی سیاسی، ئەبولحەسن منتەزەر (٦٦ ساڵە، خاوندی لیسانسی ئەندازیاری) و وحید بنیعامریان (٣٣ ساڵە، خاوندی ماستەری بەڕێوەبردن)، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کرا.
ئەم دوو کەسە کە پێشتر بە تۆمەتی «بەغی» و لە پەیوەندی بە ئەندامبوون و هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی مجاهدینی خەلق بە لەسێدارەدان محکوم کرابوون، بەپێی ڕاپۆرتەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و بەبێ دەستپێگەیشتن بە دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ خێزانەکانیان لەسێدارە دران.
دەزگای قەزایی ڕایگەیاندووە کە ئەم کەسانە لە دۆسیەیەکی پەیوەست بە “کردەوەی ئۆپەراسیۆن”، لەوانەش تەداروکات و بەکارهێنانی لانچەر و بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنەکانی شاری تاران، دەستیان هەبووە و لە کاتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە دەستبەسەر کراون. هەروەها باس لەوە کراوە کە ئەبولحەسەن مۆنتەزەر ڕۆڵی سەرپەرەشتی لەم دۆسیەیەدا گێڕاوە و وەحید بەنی-عاماریان ئەندامی تیمی ڕێکخراوەیی پەیوەندیدار بووە.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ئەبولحەسن منتەزەر لە زیندانیانی سیاسی دەیەی ٦٠ بووە و لە ساڵانی ١٣٩٧، ١٣٩٩ و دوا جار لە بەفرانباری ١٤٠٢ دەستگیر کراوە. وحید بنیعامریانیش لە ساڵی ١٣٩٦ەوە چەندین جار دەستگیر کراوە و سەرجەم نزیکەی چوار ساڵ مێژووی زیندان بوونی هەبووە و دوا جار لە بەفرانباری ١٤٠٢ دەستگیر کراوە.
ئەم دوو کەسە شەشەمین کەسانن کە لە ڕۆژانی دواییدا لە پەیوەندی بە ئەم پەروەندەیەدا لەسێدارە دراون.
