سزای لەسێدارەدان بۆ موحسین ئیسلامخا، یەکێک لە دەستگیرکراوەکانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دەرچوو

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار بووە کە محسن ئیسلام‌خا، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بوکان و یەکێک لە دەستگیرکراوانی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی»، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە سزای لەسێدارەدان محکوم کراوە.

به پێی ئه م ڕاپۆرته ، موحسین ئیسلامخاه له کاتی ده ستبه سه ڕکردنیدا ته مه نی ١٦ ساڵ بوو و ئێستا له ته مه نی ١٩ ساڵیدا له لایه ن لقی یه که می دادگای ئینقلابی مه هاباد به تۆمه تی “محاربە” حوکمی ئێعدامی به سه ڕدا سه پاندوه . دوو هاوتۆمەتباری دیکەی بە ناوەکانی محەمەد فەرەجی و ڕەئوف شێخ مەعروف پێشتریش لە هەمان دۆسیەدا ڕووبەڕووی سزای هاوشێوە بوونەتەوە.

بەپێی بەڵگەنامە بەردەستەکان، محسن ئیسلام‌خا کە بەهۆی فشاری دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ناچار بووە وڵات بەجێبهێڵێت و بەرەو هەرێمی کوردستانی عێراق پەنا ببات، لە مانگی جۆزەردان ساڵی ١٤٠٤دا بۆ بوکان گەڕاوەتەوە. ئەو لە ١١ی هەمان مانگدا دەستگیر کرا و بۆ زیندان گواسترا، و دوای ١١ ڕۆژ بە بڕیاری کاتی ئازاد کرا. لەم قۆناغەدا، حوکمی لەسێدارەدان کە لە ٢٨ی ڕێبەندانی ساڵەکەدا دەرچووە، پێی ڕاگەیەندراوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستمان کەوتووە، تۆمەتەکانی ئەم هاووڵاتییە بریتین لە “محاربە”، “گەندەڵی لەسەر زەوی”، “یارمەتیدان لە کوشتنی بە ئەنقەست”، “پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات”، “ئەندامبوون لە گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان”، “هەڵگرتن و گواستنەوەی چەک” و “تێکدانی نەزمی گشتی”.

هەروەها سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانای ڕاگەیاندووە کە ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەستگیرکردنیدا لە بازداشتگەی ئیدارەی ئیتلاعات، بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، لەسەر بەشداریکردن لە کوشتنی یەکێک لە ئەندامانی بسیج، خراوەتە ژێر فشاری توند.

هانا نیگەرانی زۆری خۆی لە بەردەوامی لەسێدارەدانی تۆمەتبارانی سیاسی و ناڕازییان لە ئێران دەردەبڕێت و ڕایدەگەیەنێت کە کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای ئەو ڕاپۆرتانەی کە ئاماژە بە پێشێلکاریی جیددی مەرجەکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە لەم کەیسانەدا دەکەن، بەردەوامە لە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین