ڕاپۆرتی هانا لە سەر ئێعدامی محەمەد ئەمین بیگلەری و شاهین واحد پەرەست دوو کەس لە دەستبەسەرکراوانی خۆپێشاندانەکانی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٤

بە پێی ڕاگەیندراوی میدیای حکومەتی، سزای سێدارەی محەمەد ئەمین بیگلەری تەمەن ١٩ ساڵ و شاهین واحد پەرەست، دوو کەس لە دەستبەسەرکراوانی خۆپێشاندانەکانی بەفرانباری ١٤٠٤، لە دۆسیەی پەیوەندیدار بە ئاگرکەوتنەوە لە بنکەی بەسیجی ١٨٥ی “شەهید مەحمود کاوە” لە ڕۆژاوای تاران جێبەجێ کراوە.

بە گوێرەی زانیاریە بڵاوکراوەکان، ئەم دوو کەسە لە لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی ئیسلامی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەبولقاسم سەڵەواتی دادگایی کراون و بە تۆمەتی موحاربە و پیلانگێڕی لە دژی ئاسایشی وڵات سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندرابوو. بەرپرسانی دادوەری ئیدیعایان کردووە کە ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان پەیوەندییان بە ئاگرکەوتنەوە لەو بنکەیە و هەوڵدان بۆ دەستڕاگەیشتن بە شوێنی چەک و چۆڵەکانەوە بووە.

لەگەڵ ئەمەش پێڕاگەیشتن بەم دۆسیەیە جارێکیتر نیگەرانی جددی لە سەر نەبوونی ستانداردەکانی دادگایی کردنی دادپەروەرانە لە دۆسیە سیاسی و ئەمنییەکان لە ئێران بەرز دەکاتەوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین