هویار زەهابی لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دووبارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: بەیانی ڕۆژی هەینی ٢٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، هویار زەهابی کوڕی ئەیوب، لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی خەڵکی شاری مەهاباد، بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە لە ماڵی باوکی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

ناوبراو پێشتر لە جەریانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لە رێکەوتی ١٢ی بەفرانباری ١٤٠١، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین