بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، پاشماوەی هەیکەلی ئەمنیی حکومەتی داڕماو لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە شارەکانی کوردستان لەوان بانە و سەقز بە هەڕەشە داوای هاوکاری لە کەسایەتییە ئایینی، خۆشناو و کەسانی کاریگەر دەکەن. بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، ژمارەیەک لە کارمەندانی ئەمنی، بەبێ ئەوەی ناسنامەکانیان دیار بێت پەیوەندییان بە مامۆستایان و کەسانی متمانەپێکراوەوە کردووە و داوایان لێکردن بە وەرگرتنی چەک هاوکاری بکەن و بەشداری پڕۆژەکانی “پاراستنی شار” بکەن.
سەرچاوەکانی هانا ڕایانگەیاند که ئه م داوایه به هۆی بارودۆخی ئەمنی ئێستا و ئەگەری بوونی هێزی پێشمەرگە له شاره کانی کوردستان بووە.
داوا لەو کەسانە کراوە کە لە ژێر ناوی “بەرگریکردن لە شار و پاراستنی ئایین” بەرامبەر پێشمەرگە بوەستنەوە. بەڵام ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کەسایەتییە ئایینییەکان و کەسانی متمانەپێکراوی ناوخۆیی بە توندی ئەم داواکارییەیان ڕەتکردووەتەوە و جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئەوان ئامادە نین بەشداری “ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لە دژی هاوزمانان و هاونیشتمانەکانیان بکەن و لەو بوارەدا هاوکار نابن”.
