دەستبەسەرکرانی دوو شارۆمەند لە لایەن هێزه ئەمنییەکانەوە لە سەقز

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، دوو شارۆمەند بە ناوەکانی ئومید خورشیدی و سوبحان عەزیزی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە ماڵەکانیان دەستبەسەر کراون.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو شارۆمەندە کوردە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین