دەستبەسەرکرانی شەش شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ئاودانان

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکان لە ئاودانان، لانیکەم شەش شارۆمەندی خەڵکی ئەم شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، لانیکەم شەش شارۆمەند بە ناوەکانی سەعید نادری، تەمەن ٣٥ ساڵ، بێهزاد ئەکبەری، تەمەن ٣٥ ساڵ، حوسێن بێهنامە تەمەن ٢٧ ساڵ، ئەبولفەزڵ دەربەندی تەمەن ٢٠ ساڵ، یوسف خەتاوی تەمەن ٣٤ ساڵ و سەعید یاری، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شەش شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین