بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ئەمیررەزا فروهەر خەڵکی شارۆچکەی بۆجنوردی سەر بە پارێزگای خوراسانی باکوور، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، لەگەڵ تێپەڕ بوونی ٣٢ ڕۆژ بە سەر کاتی دەستبەسەرکرانی ئەم شارۆمەندە هێشتا هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نیە.
