دەستبەسەر کرانی جەمال ئەسەدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی سێشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، جەمال ئەسەدی چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم شارۆمەندە بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە و مۆبایلەکەشی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی بە سەردا گیراوە.

تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر چارەنوس، هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

مقالات مرتبط

پر بیننده ترین ها