بەردەوامی دەستبەسەری و نادیاری چارەنوسی ئەمیر محەمەد سەرئەفراز لە بۆجنورد

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە: ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ئەمیرمحەمەد سەرئەفراز، خەڵکی شاری بۆجنورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە، لەگەڵ تێپەڕبوونی ٢٧ ڕۆژ بە سەر کاتی دەستبەسەرکرانی ئەم شارۆمەندە، هێشتا هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین