کوژرانی عەلی ئەشرەف پەرتەوی بە هۆی تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکان لە تاران

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە؛ ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی عەلی ئەشرەف پەرتەوی تەمەن ٤٠ ساڵ، خەڵکی کرماشان و دانیشتوویی تاران، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە شەقامی سەتارخان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.

بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، تەرمی ئەم گیانبەختکردووە لە رێکەوتی ٢٢ی بەفرانبار لە گۆڕستانی ئیمامزادە محەمەد تەقەی لە شاری روبات کەریمی تاران ئەسپەردە کراوە.

عەلی ئەشرەف پەرتەوی خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین