بەردەوامی دەستبەسەری و نادیاری چارەنوسی عادڵ رەئیس قەنواتی لە بۆجنورد

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە؛ ڕۆژی شەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی عادڵ رەئیس قەنواتی، خەڵکی شاری ئاشخانەی سەر بە پارێزگای خوراسانی باگوور، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە، ئەو دوای ماوەیەک لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفونیەوە بنەماڵەکەی ئاگادار کردووەتەوە کە لە بەشی قەرەنتینەی بەندیخانەی بۆجنورد ڕاگیراوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین