کوژرانی مورتەزا پاکزاد بە هۆی تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکان لە تاران

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە؛ ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی مورتەزا پاکزاد، تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی شاری بۆجنوردی سەر بە پارێزگای خوراسانی باکوور، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە تاران، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەستمان گەیشتووە؛ تەرمی مورتەزا پاکزاد لە گۆڕستانی ئاوایی کلابی سەر بە شاری بۆجنورد ئەسپەردە کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین