بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا؛ ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ئەمیر سادقی تەمەن ٣٣ ساڵ، خەڵکی شارۆچکەی بۆجنوردی سەر بە پارێزگای خوراسانی باکوور، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە تاران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان کوژراوە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، تەرمی ئەمیر سادقی لە رێکەوتی ٩ی ڕێبەندان، لە گۆڕستانی مەعسوم زادەی شاری بۆجنورد ئەسپەردە کراوە.
