کوژرانی رەزا حەسەنزادە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان لە تاران

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە ڕۆژی هەینی ١٩ بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کوردی کرمانج بە ناوی رەزا حەسەنزادە، تەمەن ٢٩ ساڵ، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە تاران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان فیشەک بەر سەری کەوتووە و گیانی لە دەستداوە.

بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، تەرمی ئەم شارۆمەندە لە رێکەوتی ٢٢ی بەفرانباری لە قەڵای حەسەن خانی تاران ئەسپەردە کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین