کوژرانی ئیسماعیل عەباسی پائیمامی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان لە کرماشان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ئیسماعیل عەباسی پائیمامی خەڵکی پارێزگای کرماشان کە ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە دیزڵاوای ئەم پارێزگایە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەختی بریندار کرابوو، دوای شەش ڕۆژ گیانی لە دەستداوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم شارۆمەندە دوای ڕاگوێزانی بۆ نەخۆشخانە و تێپەڕ بوونی شەش ڕۆژ بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەستداوە.

شایانی باسە، تەرمی ئەم شارۆمەندە ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی بەفرانبار، لە گۆڕستانی ئاوایی “تەپە ئەفشار” ئەسپەردە کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین