کوژرانی لوقمان عەلیزادە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان لە کەرەج

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی لوقمان عەلیزادە خێزاندار، خاوەن منداڵ، خەڵکی ئاوایی “گۆی ئاغاج”ی سەر بە شاری تکاب و دانیشتووی شاری کەرەج، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە فەردیسی کەرەج، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.

بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، لەم ڕووداوەدا هاوکات کوڕەکەی لوقمان عەلیزادە بە ناوی پارسا کە لەو کاتەدا لەگەڵی بووە بریندار بووە.

شایانی باسە، تەرمی لوقمان عەلیزادە لە بری وەرگرتنی بڕی ٤٠٠ ملوێن تمەن لە بنەماڵەکەی، ڕادەستیان کراوەتەوە و لە رێکەوتی ٢٤ی بەفرانبار، لە شوێنی لە دایکبوونەکەی ئاوایی گۆی ئاغاج ئەسپەردە کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین